قاچاخچییەکانی مرۆڤ ژیان بەرامبەر قازانجی ماددی دەگۆڕنەوە

قاچاخچییەکانی مرۆڤ ژیان بەرامبەر قازانجی ماددی دەگۆڕنەوە

بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار خەڵک دەهێننە ناو بەریتانیا، ئەمە زۆرجار دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان. ئەگەر زانیاریت دەربارەی کەسێک هەیە کە بەشدارە لە تاوانی کۆچبەری ڕێکخراو، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان ئاگادار بکەوە – دەتوانیت یارمەتیدەر بیت لە ڕزگارکردنی ژیانی کەسانی تر‎.

Lifejacket in water

پێدانی زانیاری 100% بە شێوەی نەناسراوە

تاوانی کۆچبەری ڕێکخراو پرسێکی جددییە کە کاریگەری تەنها لەسەر ئەو کەسانە نیە کە بەشدارن، بەڵکو کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی فراوانتریش هەیە. باندە تاوانکارەکان خەڵکی لاواز دەقۆزنەوە، زۆرجار دەیانخەنە ژێر بارودۆخی مەترسیدار و نامرۆڤانە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو بەریتانیا‎. ئەم باندە تاوانکارییە ڕێکخراوانە قازانج لە ئازارەکانی مرۆڤ وەردەگرن و زۆرجار کردەوەکانیان لێکەوتەی کارەساتباریان لێدەکەوێتەوە‎:

لەدەستدانی ژیان‎: زۆرێک لە کۆچبەران ڕووبەڕووی گەشتێکی مەترسیدار بۆ سەر ژیان دەبنەوە، زۆرجار لەناو ئۆتۆمبێل یان بەلەمی قەرەباڵغ و مەترسیدار. بەداخەوە هەموو کەسێک لەم سەفەرە ڕزگاری نابێت‎. حاڵەتە مەترسیدارەکان بریتین لە بەرکەوتن بە کەشوهەوای سەخت و کەمی خۆراک و ئاو و مەترسی ژێر ئاوکەتن یان خنکان‎. زۆرجار ئەم سەفەرانە بە بەڵێنی ژیانێکی باشتر ئەنجام دەدرێن، بەڵام واقیعەکە زۆر ترسناکترە‎.

کاریگەری سەر کۆمەڵگا‎: بوونی باندەکانی تاوانکاری ڕێکخراو دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی و چالاکیی تاوانکاری لەناو کۆمەڵگاکان. ئەم باندانە زۆرجار خەریکی کارە نایاساییەکانی ترن وەک بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و سپیکردنەوەی پارە و تاوانی توندوتیژی کە زیان بە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا دەگەیەنێت.

سوود وەرگرتنی خراپ و کۆیلایەتی نوێ: زۆرجار کۆچبەران ناچاری کاری بەزۆر یان لەشفرۆشی دەکرێن، لە ترسدا دەژین و ناتوانن داوای یارمەتی بکەن‎. ڕەنگە ناچار بکرێن لە بارودۆخێکی نائارامدا کار بکەن و بە مووچەیەکی کەم یان هیچ مووچەیەکیان نەبێت، جوڵە و پەیوەندییەکانیان بە توندی لەلایەن ئەم باندە تاوانکارانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن.

خزم و هاوڕێیان ئەو کەسانەی کە ئەم گەشتە دڵتەزێنانەیان ئەنجامداوە، خۆیان ئاگاداری مەترسییەکان و ئاستی سوود وەرگرتنی خراپ و توندوتیژییەکانن کە لەم گەشتە مەترسیدار و کوشندانە دووچاریان بوونە.

ئەگەر کەسێک دەناسیت کە پلانی ئەو گەشتە مەترسیدارە دادەنێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی بێتە بەریتانیا، دەستبەجێ پەیوەندی بە ڕێکخراوە خێرخوازیەکەمان بکە‎. کارەکەت دەکرێت ڕێگری لە تراجیدیایەک بکات و ژیان بپارێزێت‎.

پێدانی زانیاری 100% بە شێوەی نەناسراوە

تێبینی نیشانەکان بکە

ناسینەوەی نیشانەکانی بەشداریکردن لە تاوانەکانی کۆچبەری ڕێکخراو دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی خەڵکی لاواز و تێکدانی چالاکیی تاوانکاری‎. لێرەدا چەند نیشاندەرێکی سەرەکی دەخەینەڕوو کە پێویستە گرنگییان پێبدرێت‎:

چالاکییە گوماناوییەکانی ئۆنلاین‎: ڕاپۆرتی چالاکییە گوماناوییەکانی ئۆنلاین لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و ئەپەکانی نامە ناردنی مۆبایل بکە. زۆرێک لە قاچاخچیەکان کەناڵە دیجیتاڵییەکانی وەک تیک تۆک و فەیسبووک بەکاردەهێنن بۆ دۆزینەوە و چەوساندنەوەی قوربانییەکان

چالاکیی نائاسایی لە شوێنەکانی کەنار دەریاکان‎: جموجۆڵی گوماناوی لە ناوچە دابڕاوەکانی کەنار دەریاکانی بەریتانیا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ چالاکیی نایاسایی‎. زۆرجار ئەمەش بریتییە لە گەیشتن یان ڕۆشتنی بەلەمەکان لە ژێر پەردەی تاریکیدا، یان گواستنەوەی خەڵک لە نێوان کەشتییەکان‎. ڕەنگە ئەم تاکانە دواتر بێنە ناو کۆمەڵگە ناوخۆییەکانەوە و تێکەڵیان ببن و بەبێ ئەوەی دەستنیشانیان بکەن بەردەوام بن لە گەشتەکەیان‎.

ئەو کەسانەی لە ئۆتۆمبێلەکان دەردەچن‎: ئەو کەسانەی کە دەبینرێن لە پشتی بارهەڵگرەکان یان ڤانەکان لە وێستگە خزمەتگوزارییەکان یان کەنارەکانی ڕێگاکان دەردەچن، بەتایبەتی لە نزیک شوێنە کەنارییەکان و بەندەرەکان، دەکرێت ئاماژە بن بۆ قاچاخچێیەتی بە مرۆڤ‎. ڕەنگە ئەم کەسانە وێڵ، ترساو بن، یان لە دۆخی جەستەیی خراپ دەربکەون‎.

لەناو کۆمەڵگەی ناوخۆیی خۆتدا‎: ڕەنگە لە کۆمەڵگاکەتدا ئاگاداری ئەو کەسانە بیت کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەشدارن لە هێنانی کەسانی لاواز بۆ بەریتانیا‎. ئەگەر هەر وردەکارییەکی گەشتە مەترسیدارەکەت بۆ بەریتانیا لەبیرە، ئاگادارمان بکەوە، دەکرێت لە ڕزگارکردنی ژیان‎ یارمەتیدەر بێت.

دەتوانیت چی بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بیت لە وەستاندنی تاوانبارانی پشتیەوە؟

گشت کاتێک لە باری لەناکاو، پەیوەندی بە 999 بکە.

ئەگەر هەستت بە هەریەکێک لە هێماکانی ئاگادارکردنەوە کرد، شایەتحاڵی تاوانێک بوویت، یان تاوانبارانی پشت یەکێک لەم هێمایانەت ناسی، 100٪ پاراستنی نهێنیت ڕێکخراوە خێرخوازییەکان ئاگادار بکەوە

جۆری ئەو وردەکاریانەی کە دەکرێت یارمەتیدەر بن‎:

کێ تاوانەکە ئەنجام دەدات؟ تەنانەت ئەگەر ناوت لا نەبێت، هەر وردەکارییەک دەربارەی کەسەکە، وەک چۆن دەردەکەوێت/شێوازی چۆنە، بە چ زمانێک قسە دەکات، مارکە یان مۆدێل، یان ژمارەی تۆماری هەر ئۆتۆمبێلێک کە بەکاریدەهێنێت، ئەمانە یارمەتیدەرن.

کەی و لە کوێ شتێکی تاوانکاری یان گوماناویت بینی؟ دووبارە، ئاساییە ئەگەر هەموو وردەکارییەکت نەبێت، بەڵام هەر شتێک پەیوەندی بە شوێن یان کات هەبێت، چ لێرە لە بەریتانیا یان لە دەرەوەی وڵات، دەکرێت یارمەتیدەر بێت‎.

چیت بینی/چی دەزانی؟ تا زیاتر باسی ئەو شتانە بکەیت کە بینیوتە، دەیزانیت، یان گومانت لێی هەیە، ئەوەندە باشترە‎ دەبێت. تا زانیاریەکان ڕوونتر بن، سوودی زیاتریان دەبێت لە یارمەتیدانی دەسەڵاتداران بۆ بنیاتنانی وێنەی گەورەتر‎.ئەمەش دەکرێت شتێکی وەک هەر بەکارهێنانێکی ناسراوی کەناڵەکانی سۆشیال میدیا و هەر ئەندامێکی نامۆی کۆمەڵگا بێت، کە زۆرجار سەردانی ئەو کەسانە بکات کە گومانت لێیان هەیە. بەڵام هەر زانیارییەک هەرچەندە بچووک بێت دەکرێت سوودی هەبێت‎.

ئەگەر ئاگاداری کەسێکیت کە بەنیازە ئەو گەشتە مەترسیدارە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی بگاتە بەریتانیا، تکایە دەستبەجێ پەیوەندی بە ڕێکخراوە خێرخوازیەکەمان بکە‎. زانیارییەکانت دەکرێت ڕێگری لە کارەساتێک بکەن و ژیان ڕزگار بکەن‎.

پێدانی زانیاری 100% بە شێوەی نەناسراوە

چیرۆکی ڕاستەقینە، کاریگەریی ڕاستەقینە

تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی تاوانی کۆچبەری ڕێکخراو دەکرێت بەهێز بێت‎. ئەم دوو چیرۆکە تیشک دەخەنە سەر تێچووی مرۆیی‎:

گەشتێکی تراژیدی: لە کەیسێک کۆمەڵێک کۆچبەر لە پشتی بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە، کە دووچاری وشکبوونەوەی توند و گەرمایی توند بوو بوون. بەڵێنیان پێدرابوو کە بە سەلامەتی بگەنە بەریتانیا، بەڵام لەبری ئەوە بارودۆخێکی ترسناکیان بەسەردا هات‎. بەداخەوە، هەموویان لەو سەفەرە ڕزگاریان نەبوو‎.

خۆڕاگری کۆمەڵگا‎: لە شارۆچکەیەکی کەنار دەریا، دانیشتووان سەرنجی چالاکیی نائاسایی بەلەمەکانیان دا و هەواڵیان بە بەرپرسان دا. وریایی ئەوان بووە هۆی دۆزینەوەی ئۆپەراسیۆنێکی قاچاخی مرۆڤ، کە بووە هۆی ڕزگارکردنی زۆرێک لە کۆچبەران و دەستگیرکردنی قاچاخچیەکان‎.

تاوانی کۆچی ڕێکخراو پرسێکی ئاڵۆزە، بەڵام دەتوانین یارمەتیدەر بین لە نەهێشتنی، بە پاراستنی تاکە لاوازەکان و پاراستنی کۆمەڵگاکانمان‎. قسەکردن لەگەڵ ڕێکخراوە خێرخوازیەکەمان دەکرێت جیاوازیەکی گەورە دروست بکات‎.

دەزانین هەواڵدان چەندە مەترسیدارە - ناتەوێت کەس بزانێت تۆ زانیاریت پێشکەش کردووە. هەرگیز لێت ناپرسین تۆ کێیت و خەڵکی کوێیت، تەنها چی دەزانیت دەربارەی تاوان و تاوانبارانی تێوەگلاو‎.

بەیەکەوە دەتوانین ڕێڕەوی تاوانەکانی کۆچبەری ڕێکخراو بگۆڕین و کۆمەڵگایەکی سەلامەتتر و دادپەروەرتر بۆ هەمووان دەستەبەر بکەین‎.

ڕێکخراوی خێرخوازی ئێمە هەرگیز ناپرسێت تۆ کێیت و خەڵکی کوێیت، تەنها چی دەزانیت دەربارەی تاوان و تاوانبارانی تێوەگلاو‎، پەیوەندی بە پۆلیس یان حوکمدانەوە نیە.

پێدانی زانیاری 100% بە شێوەی نەناسراوە